زووم..
گەنجینەکان لیستی مووچەی مانگی چواریان رەوانەی وەزارەتی دارایی کرد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەغداد دەڵێت، ئەم هەفتەیە دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق و وردبینی دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی سلێمانی بە زوومی راگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی چواریان تەواوکردوە و رەوانەی وەزارەتی داراییان کردووە تا لەوێ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، ئەگەر زانیارییەک پێویست بێت داوای لە گەنجینەی پارێزگاکان بکەن پێیانبدەن.
بەگوتەی سەرچاوەکەی زووم، سبەینێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە لیستەکە تەواو دەکات، رۆژی سێشەمە لیژنەی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ بەغداد.
هاوکات فارس عیسا نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە زوومی گوت، لیستی مووچەی مانگی چوار تەواوکراوە و لەم هەفتەیەدا دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق و وردبینی دەستپێبکات.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی عێراق کراوە.