30
زووم..
نووسینگەى زانیارییەکانى وزەى ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەى نەوتى عێراق لە ریزبەندیی وڵاتانى هەناردەکارى نەوت بۆ ئەمریکا پێش سعودیە کەوتووە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى نوسینگەکە، لە هەفتەى رابردوودا ئەمریکا رۆژانە پێنج ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل نەوتى لە 10وڵاتەوە هاوردەکردووە، رۆژانە 242 هەزار بەرمیل نەوتى کەمتر بووە بەراورد بە هەفتەى پێشتر.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا 136 هەزار بەرمیل بووە، لەکاتێکدا 30 هەزار بەرمیلی لە هەفتەی پێشتر کەمتر بووە. بەڵام پێش سعودیە کەوتووە، کە رۆژانە 69 هەزار بەرمیلی هەناردەی ئەمریکا کردووە.
بەگوێرەى ئامارەکە، عێراق لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە پلەى یەکەمدایە و زۆرترین نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، لەسەر ئاستى جیهانیش لە پلەى حەوتەم دێت لە دواى ڤەنزوێلاوە.