56
زووم..
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکى سەرۆکى ئۆکراین، روسیا تۆمەتباردەکات بە شکاندنى ئەو ئاگربەستە دوو رۆژییەى كە بەهۆی “جەژنى هەستانەوە” کە بە ئیستەر ناودەبرێت رایگەیاندووە.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، زێلینسکى گوتوویەتى، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى روسیا گوێ ناداتە پابەندبوون بە هیچ بڕیارێکی ئاگربەست و وەستانى جەنگ، داواشدەکات ماوەی ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە.
زێلینسکى دەشڵێت، ئەگەر روسیا بەنیازە جەنگ بەبێ مەرج رابگرێت، ئەوانیش پابەند دەبن بە ئاگربەستەکە.
دوێنێ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا کرملین رایگه‌یاند، پوتین ئاگربه‌ستێكی كاتیی له‌گه‌ڵ ئۆكراین، به بۆنه‌ی جەژنی هەستانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاگربەستەکە له كاتژمێر شەشی ئێواره‌ی دوێنێ به‌كاتی روسیا ده‌ستیپێكرد و تاوه‌كو كاتژمێر 12ـی شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممە به‌رده‌وام ده‌بێت.