زووم..
بەرپرسێکی باڵای کۆشکى سپی دەڵێت، لەو دانوستانەى دوێنێ لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختى ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، پێشەوەچوون و هەنگاوى زۆر باشی بەخۆوە بینیوە.
بەرپرسەکە قسەی بۆ رۆژنامەى واشنتن پۆست کردووە و نەیویستووە ناوی بهێنرێت، گوتوویەتی، ئەو گفتوگۆ راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیەی دوێنێ کە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند، رێگەخۆشکەر بووە بۆ ئەوەی هەفتەى داهاتوو گفتوگۆ و دانوستانەکانى نێوانیان دەستپێبکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، کەشوهەوای ئەرێنی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رێگەی دا پێشەوەچوون بە ئاڕاستەى رێککەوتنێکی نوێ بنرێت. بەوریاییەوە هەست بە گەشبینی دەکەن و چیتر رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ لای ئێران گونجاو نییە، لە رۆژانی داهاتووشدا ئامادەن دەست بە گفتوگۆ و دانوستان بۆ رێککەوتنێکی نوێ بکەن.
دەشڵێت، شەممەی داهاتوو لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا، دانوستانەکان لە عومان دەستپێدەکەنەوە.

شوێنی کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ئەمریکا لە باڵوێزخانەی عومان لە رۆما