44
زووم..
لە ماوەى سێ مانگی ئەمساڵدا خەرجییەکانی کۆشکی کۆماریی تورکیا زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیار و شەست و سێ ملیۆن لیرەى تورکی.
گولجان کش پەرلەمانتاری جەهەپە بە رۆژنامەى سۆزجوی رایگەیاندووە، پێویستە بودجەى وڵات لەپێناو کۆشکێکدا خەرجنەکرێت.
راشیگەیاند، خەرجی یەک رۆژى کۆشکی کۆماری دەکاتە مووچەی دوو هەزار و شەش سەد و هەشتا و شەش مووچەی کرێکار لەو وڵاتە، لە هەمانکاتدا خەرجی یەک رۆژى کۆشکی کۆماری دەکاتە خەرجی یەک ساڵی هەزار خوێندکار.
ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی وڵات بۆ خەڵک خەرجناکرێت و لەپێناو کۆشکی کۆماریدا خەرجدەکرێت.