38
زووم..
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی دوورخراوەى گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، بە بەڵگەى ساختە و شایەتحاڵی نهێنی پێیانوایە لە کونجی زینداندا بیهێڵنەوە تاوەکو گەرەنتی بردنەوەى هەڵبژاردن بۆ خۆیان بکەن.
ئیمامئۆغڵو کە لە گرتووخانەى سلیڤری لە ئیستەنبوڵ زیندانیکراوە رایگەیاندووە، گەلەکەی لەدژى ئەم دەسەڵاتە نادادپەروەرییە راپەڕین و وەڵامی توندی دەسەڵاتیان دایەوە، گوتیشی، دەسەڵاتێک هەڵگری ئایندەیەکی گەش نەبێت، مانای وایە تەمەنی بەرەو کۆتایی دەچێت.
لە رۆژی 19ـی ئازار، بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئیمامئۆغڵو و دەستبەسەریان کرد و دوای چوار رۆژ بەتۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر لە گرتووخانەى سلیڤری لە ئیستەنبوڵ زیندانیکراوە و تائێستا یەک دانیشتنى دادگایی بەڕێوەچووە.