رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقلئەوسەت
ئاوارەکانی خان یونس بۆ ئەوەى لەبرسا نەمرن پەنا بۆ خواردنىکیسەڵ دەبەن
ئیسرائیل بەهەموو شێوەیەک رێگرە لە چوونەناوەوەى هاوکاریی و خۆراک و پێداویستى رۆژانە بۆ دانیشتووانی کەرتى غەزە.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رایانگەیاند، برسێتى لە خان یونس و بەشێک لەکەرتی غەزە هەموو سنورێکى تێپەڕاندووە و مەترسی گەورە روودەدات.
هاوکات بزووتنەوەی حەماسیش دەڵێت، برسیکردنى خەڵک یەکێکە لە چەکەکانى ئیسرائیل لە دژى ژن و منداڵ بەکاریدەهێنێـت، ئەوە لەکاتێکدا برسیکردن بەتاوانى جەنگئەژماردەکرێت.
هاووڵاتیانى غەزە و کەمپی ئاوارەکانى خان یونسیش هاواریان لێهەستاوە و دەڵێن، هیچ خواردنێک دەستناکەوێت و بۆ ئەوەى نەمرن لە برسا بەشێک لە هاووڵاتیان پەنابۆ خواردنى کیسەڵ دەبەن.
نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایگەیاند، دۆخی ئێستا بەراوۆد بە سەرەتای دەستپێکردنەوەىهێرشەکان لە رۆژی 18 ئازار زۆر خراپترە، لەو کاتەوە شمەکی رۆژانەى پێویست نەگەیشتووەتە دەستى خەڵک.

سەباح
دەستوور رێگە بە هەڵبژاردن نادات و زێلینسکى تا کاتێکی نادیار بە سەرۆک دەمێنێتەوە
ئەگەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە شوباتى 2022دا نەبوایە، دەبوو لەبەهاری 2024دا هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت، بەڵام دەستووری وڵاتەکە بەڕوونى
ئاماژە بەوەدەکات لەکاتى جەنگدا هەڵبژاردن ئەنجامنادرێت. دۆناڵد ترەمپیش ماوەیەک پێش ئێستا رایگەیاند، زێلینسکی دیکتاتۆرە و نایەوێتهەڵبژاردن بکرێت.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەوروپییەکان نیگەرانن لە مانەوەى زێلینسکى لە سەرۆکایەتى ئەو وڵاتەدا و چەند جارێکیش بە دۆستانە پێیان راگەیاندووە، هەڵبژاردنبکرێت و شەرعیەتى گۆڕانکاریی پێشێل نەکات، بەڵام ئەو دەڵێ دەستوورى وڵاتەکەیان رێگە
نادات لەکاتى جەنگدا هەڵبژاردن بکرێـت، هەروەها گوتوویەتی، بەشێکى زۆر لە خاکى وڵاتەکەیانداگیرکراوە، ملیۆنەها ئاوارەیان هەیە، ئەوەش کێشەى گەورە بۆ هەڵبژاردن دروستدەکات لەڕووى ئامادەکاریی لۆجستییەوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات، وادەى سەرۆکایەتى زێلینسکى لە ئایاری2023ـەوە کۆتایی هاتووە، میدیا روسییەکانیش بە سەرۆکی ناشەرعی ئۆکراین ناوى دەبن.
دەستوور
سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا
دامەزراوەی گڵۆباڵ فایەرپاوەر ((Global Firepower کە تایبەتە بە کاروباری سەربازیی و ساڵانە هەڵسەنگاندن
بۆ ئاستى سوپاکانى جیهان دەکات، دواى توێژینەوەیەکی مەیدانى لە 145 وڵات بەدواداچوونکراوە و شەست پێوەریان دیاریکردووە لە بوارەکانى تواناى مرۆیی، دارایی، لۆجستى و پێداویستى
سەربازیی، تایبەتمەندى جوگرافیی.
بەگوێرەى راپۆرتى دامەزراوەکە، سوپاى ئەمریکا لە ریزبەندەى یەکەمدایەو بەدواى ئەودا روسیا، چین، هندستان، کۆریاى باشوور، بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، تورکیا و ئیتاڵیا لە دە یەکەمەکانی جیهانن.
لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبیش، میسر لە پلەى یەکەمدایە و بەدواى ئەوداسعودیە، جەزائیر و لە پلەى چوارەمیشدا عێراق و پاش ئەویش ئیمارات، مەغریب، سوریا، قەتەر و لە ریزبەندی دەیەمی وڵاتانى عەرەبیشدا سوپاى سودان دێت.
مەدا
لە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراقدا نۆ ملیۆن کەس لە دەنگدان بێبەشدەبن
حازم ردێنى سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی مافەکانى مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند،ژمارەی دەنگدەرانى عێراق لەدواى ئەوەى لەدایکبووانی 2007 تۆماردەکرێن دەگاتە 29 ملیۆن
و 118 هەزار کەس، بەڵام تائێستا نزیکەى 20 ملیۆن کەس بایۆمەترییان بۆ کراوە و بەوپێوەرەشبێت بەگوێرەى یاساى ژمارە 4ـى ساڵی 2023 ـى پەرلەمان، لە هەڵبژادنی 11ـ 11- 2025دا
نزیکەى نۆ ملیۆن کەس بێبەش دەبن لە مافى دەنگدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە کۆمسیۆنیهەڵبژاردنەکان ماوەیەک پێش ئێستا بڵاویکردەوە دەرگاى نوێکردنەوەى کارتى بایۆمەتریی
لە 25ـى ئازارەوە دەکرێتەوە بۆ ماوەی مانگێک و ماوەکەشی تەنها پێنج رۆژى ماوە، بەشێکلە شارەزایان باس لەوەدەکەن دەبێت کۆمسیۆن ئەو ماوەیە درێژتر بکاتەوە یان ئەوەیە ئەو
نۆ ملیۆن کەسە لە هەڵبژادنى 11ـى تشرینى دووەمی ئەمساڵدا مافى دەنگدانیان نابێت.
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
توانای سەربازیی ئێران رێگرە لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل
ئاژانسی سپۆتنیکی روسی دەڵێ، ئەگەر ئێران توانای سەربازیی نەبووایە، ئەمریکا و ئیسرائیل بێشک هێرشیاندەکردە سەر و بانگەشەکانیترەمپ بۆ دیپلۆماسی تەنها بۆ ساویلکەکانە.
سیاسەتمەدارانی ئەمریکی و ئیسرائیلی ویژدانیان نییە و ئەگەر بیان توانیایە، بێگوێدانە کوژرانی ملیۆنەها خەڵکی مەدەنی، هێرشیاندەکرد.
توانای سەربازیی ئێران وایکردووە روولە رێگای سیاسی بکەن، وەک سیناریۆی لیبیا کە سەرەتا بە سیاسەت چەکداماڵین و پاشان
هێرش پەیڕەو دەکەن، بەڵام سەرەڕای کێشە ئابوورییەکان، ئێرانییەکان رێگە نادەن سیناریۆیلیبیا دووبارەبێتەوە.
سەردانی وەزیری بەرگریی سعودیە و نامەیپادشای ئەو وڵاتە بۆ رێبەری ئێران، هەروەها نامەی سەرۆکی ئەمریکا و داوای گفتوگۆ، هەمووی نیشانەی ئەوەیە کە ئێران و هاوپەیمانەکانی بەهێزن.
بەرەی موقاوەمە پەیکەرەیەکی رێکخراوەییەو بە رۆیشتنی کەسەکان لەناوناچێت و ئێران دەیان ساڵە خۆی بۆ هێرشی ئەمریکا ئامادەکردووە
و ئەمریکییەکانیش دەزانن تێچووی هێرش زۆر قورسە و هەزاران مووشەک بەر بنکەکانیان وشوێنە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل دەکەوێت، بۆیە دانوستان دەکەن.
ئارمانی میللی
گەڕی دووهەمی دانوستانی ئەتۆمییئێران و ئەمریکا لە رۆما باشبوو
گەڕی دووهەمی دانوستانی ئەتۆمیی نێوانئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی و ستیڤ ویتکۆف لە رۆما بەڕێوەچوو.
لە هەفتەی رابردوودا گۆڕانکاریی زۆر لەهەڵوێستی لایەنەکان روویدا، دۆناڵد ترەمپ دوای تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران هەڵوێستێکی ناسازی گرتەبەر، لەکاتێکدا ویتکۆف لە قبوڵکردنی پیتاندنی 3.5% پاشەکشەیکرد و جەختیلەسەر راگرتنی هەموو جۆرە پیتاندن و گفتوگۆی مووشەکی کردەوە، بەڵام ئێران سوورە لەسەر
مافە ئەتۆمییەکانی و هەڵگرتنی گەمارۆکان.
هەروەها وەزیری دەرەوەی عومانیشئامانجی گفتوگۆکانی بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان ناوبرد.

کاروکارگەر
لە ئێران قەڵەوکردنی ئاژەڵی سووک بەڕێژەی 19% کەمیکردووە
بەگوێرەی راگەیاندنی ناوەندی ئاماری ئێران،لە زستانی ساڵی رابردوو، 2 ملیۆن و 630 هەزار سەر مەڕ و بەرخ و 980 هەزار سەر
بزن و کاریلە لە ئاژەڵدارییەکانی وڵاتدا قەڵەوکراون، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023 بەڕێژەی 19% کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ژمارەی ئاژەڵی مەڕ و بزن لەکۆتایی ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە 69 ملیۆن سەر، کە 53 ملیۆن سەر مەڕ و بەرخ و 16 ملیۆن سەربزن و کاریلەن. رێژەی کەمبوونەوە بۆ قەڵەوکردنی مەڕ و بەرخ 22% و بۆ بزن و کاریلە 9% بووە.

مەردوم سالاری
حەبەکانی لاوازبوون وتواندنەوەی چەوری بێمۆڵەتن و مادەی مەترسیداریان تێدایە
حەبەکانی لاوازبوون و تواندنەوەی چەوریکە بە بێمۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی لە دەرمانخانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەفرۆشرێن،
ماددەی مەترسیداری وەک ئەمفیتامین یان شیشەیان تێدایە کە ئالوودەبوون دروستدەکەن وزیانیان هەیە.
ئەم حەبانە بە بەڵێنی فریودەرانەی وەک لاوازبوونی خێرا و بێرێجیم، خەڵک رادەکێشن. بۆ نموونە، مریەمی 27 ساڵان بۆلاوازبوون پێش زەماوەندەکەی حەبی بەکارهێناوە و تووشی بێخەوی، لێدانی خێرای دڵ و ئالوودەبوون بووە، تەنانەت بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە.
ئەمفیتامین زیانی درێژخایەنی جەستەییو دەروونی هەیە، بەڵام دەرمانخانەکان بە ئازادی دەیانفرۆشن.
نەبوونی چاودێریی کاریگەر و رێکاری توند بووەتە هۆی زیادبوونی قوربانیان و پێویستی بە هۆشیاری گشتی و رووبەڕووبوونەوەیجدی هەیە.
رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو
ئیمامئۆغڵو: پێیانوایە بە زیندانیکردم هەڵبژاردن دەبەنەوە
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی دوورخراوەى گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ لە نوێترینپەیامیدا رایگەیاند، بە بەڵگەى ساختە و شایەتحاڵی نهێنی پێیانوایە لە کونجی زینداندا بیهێڵنەوە تاوەکو گەرەنتی بردنەوەى هەڵبژاردن بۆ خۆیان بکەن.
ئیمامئۆغڵو لە گرتووخانەى سلیڤری راشیگەیاند، گەلەکەی لەدژى ئەم دەسەڵاتەنادادپەروەرییە راپەڕین و وەڵامی توندی دەسەڵاتیان دایەوە. دەسەڵاتێک هەڵگری ئایندەیەکی گەش نەبێت، مانای وایە تەمەنی بەرەو کۆتایی دەچێت.
تورکیا
تورکیا ساڵانە پێویستی بە 700 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە
لەگەڵ زۆربوونی سەرژمێری تورکیا، پێویستی یەکەی نیشتەجێبوون زیاتر دەبێت. هاوکات کێشەی نەبوونی زەوی پێویست لەنێو شارەکاندا هەیە.
بەگوێرەى ئامارەکان ساڵانە تورکیا پێویستی بە 700 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونینوێ هەیە. لەکاتێکدا لەئێستادا کەمتر لە 500 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون دروست دەکرێت.
تورکگون
یاریدەدەری سەرۆککۆمار: هەنگاومان بۆ ئاسایشی ئابووری ناوە
جەودەت یڵماز یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەهۆی سیاسەتێکی
ژیرانەوە رێگرییان لە کاریگەریی قەیرانە جیهانییەکان لەسەر تورکیا کردووە، بەردەوامهەنگاویان بۆ ئاسایشی ئابووری ناوە و تا کۆتایی ئەمساڵ هەوڵدەدەن رێژەى هەڵاوسان کەمبکەنەوە.
ئایدنڵک
ئەڵمانیا فرۆشتنى فڕۆکەى ئیرۆفایتەری بە تورکیا هەڵپەسارد
حکومەتی ئەڵمانیا بە پاساوی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو فرۆشتنى فڕۆکەى ئیرۆفایتەری بە تورکیا هەڵپەسارد.
بڕیاربوو ئەڵمانیا 40 فڕۆکەى ئیرۆفایتەر بە تورکیا بفرۆشێت، بەڵام فرۆشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.
پێشتر لە 2018 ئەڵمانیا وەک کاردانەوەیەک لەدژى هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاڤای کوردستان فرۆشتنى چەکی بە تورکیا راگرتبوو.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
وەزیرێکی ئیسرائیل: بەریتانیا پێویستی بە ئێمە دەبێت بۆ ئەوەی شەڕی ئیسلامییەکان بکات
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێ، ئەوە لە بەرژەوەندیی بەریتانیادایە کە بتوانێتشەڕی دژی ئیسلامییە توندڕەوەکان بکات، پشت بە ئەزموونی ئەوان ببەستێت.
رۆژنامەی سەندەی تەلەگراف دیدارێکی لەگەڵ جیدۆن ساری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلدا سازکردووە و لەبارەی ئاکامی ململانەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە قسەی لەگەڵداکردووە، بە شەڕی غەزەشەوە، کە دیارە کاریگەریی ئەم شەڕانە دەکەونە سەر مسوڵمانەکانی ئەوروپا و بەریتانیاش لەم مەسەلەیە بەدەرنییە.
سەندەی تایمز
زێلینسکی: ئاگربەستەکەی پوتین “درۆیە”
دوێنێ بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە پوتین ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی دوو رۆژ راگەیاند، بەڵام لەبەرئەوەی هێرشەکانی روسیا بەردەوامبوون، دەگوترێت ئاگربەستەکەیانبنەمایەکی نییە و “درۆیە”.
بەگوێرەی راگەیاندنەکانی ئۆکراین، هەر دوێنێ لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەی روسیا لەسەر زەمینەی رووبەڕووبونەوەکان شکێندراوە، بە چوار کاتژمێر لەپاشئاگربەستەکەوە روسیا زنجیرەیەک هێرش و بۆردوومانی ئاسمانی بۆ سەر شاری کیێڤ ئەنجامداوە.
ئێف تی ویکئەند
بەریتانیا پێداچونەوە بە توانا سەربازییەکانی لە ناوچەی جەمسەری باکووردا دەکات
توانەوەی بەستەڵەکەکانی باکوور، ئەرکەکان قورستر دەکات، بۆیە رەنگە لەوناوچەیە ناکۆکیی لەسەر سەرچاوە سرووشتییەکان دروستببێت.
بەریتانیا پێویستی بەوە هەیە، شوێنە سەربازییەکانی خۆی لە جەمسەری باکوور و بەرزاییەکانی بەشی سەرەوەی گۆی زەوی فراوانتر بکاتەوە، لەبەرئەوەی لەوناوچەیەدا ئەو پانتاییانە فراونتر بوونەتەوە، کە بەستەڵەکانیان تواونەتەوە.
ئەمەش ئەنجامدانی پێداچوونەوە بە توانا سەربازیەکانی بەریتانیا لەوێ دەکات بە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگر.
بەڵگەنامەیەک بۆ ئەم رۆژنامەیە ئاشکرابووە، داوادەکات توانای درۆنە سەربازییەکانیبەریتانیا پەرەیان پێبدرێت و تەکنەلۆژیای زۆر مۆدێرن بنێردرێتە شوێنەکە.
وۆڵ ستریت جۆرنەڵ
لە ئەمریکا زۆری نەماوەتەماتەش ببێت بە قوربانیی جەنگە بازرگانییەکەی ترەمپ
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنەڵ نوسیویەتی: سەرۆک ترەمپ وازی لە شەڕە بازرگانییەکانی خۆی هێناوە، بەڵام لەسەر تەمەتە هێشتوویەتیەوە.
بڕیارە لە مانگی تەممووزی داهاتووەوە باجی نوێ بخرێتە سەر ئەو تەماتانەیکە لە مەکسیکەوە هاوردە دەکرێن بۆ ئەمریکا، چونکە وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا رایگەیاند،
لە مانگی تەمووزی داهاتووەوە کارکردن بە رێککەوتنە کۆنەکە کۆتایی پێدەهێنێت، کەماوەی سی ساڵ زیاترە بەبێ بوونی باجێکی زۆر تەماتەی لە مەکسیکەوە پێ دەچێتە ئەمریکاوە.
پسپۆڕانی بواری کشتوکاڵیش دەڵێن، دەشێت ئەم کارەی وەزارەتەکەیان نرخی تەماتە بەڕێژەی 70٪ بۆبەکارهێنەران بەرزبکاتەوە.