خیسۆس کاساسى راهێنەرى دوورخراوەى هەڵبژاردەى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەنووسى لەگەڵ رادیۆ مارکاى ئیسپانى دووپاتیکردەوە، لە رێگەى پارێزەرەوە سکاڵا بۆ فیفا بەرزدەکاتەوە لە پێناوى وەرگرتنى شایستە داراییەکانى لە یەکێتى تۆپى پێى عێراق، دواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى.
کاساس گوتى: رۆشتنم لە ئەرکى راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى عێراق بەهۆى ئەنجامى خراپەوە نەبووە، تەنانەت زوو دەرکرانیشمان بەس نەبوو، هێشتا لە قۆناغى پاڵاوتندا بووین بۆ گەیشتن بە مۆندیال، دوو گەڕ ماوە، لە رووى وەرزشییەوە شتەکە لۆژیکى نەبوو، بەڵام لە عێراق کلتورى پەلەکردن ئەوەیە “دۆڕاندنى یارى لەگەڵ خۆیا هەرەس بە هەموو شتێک دەهێنێت”.
باسى لەوەشکرد، ئۆفەرێکى هیچى یەکێتى تۆپى پێى عێراقى رەتکردووەتەوە لە بارەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان و دەڵێت: من پێشتر گرێبەستى کۆریاى باشورم رەتکردەوە بۆ مانەوە لەگەڵ عێراق تا پابەندى گرێبەستەکەمبم، هیواداربووین مامەڵەیان لەگەڵمدا جیاوازتربوایە.
راهێنەرە ئیسپانیەکە روونیکردەوە، کە گرێبەستەکەیان دزەپێکردووە و هەڕەشەی داوای یاسایی باجیان لێکردووە، ئێستاش سکاڵاى لەسەر تۆماردەکەن بەتۆمەتى پێشێلکردنی گرێبەست.
کاساس دووپاتیکردەوە، هەموو شتێک رووندەبێتەوە کاتێک پەنا بۆ یەکێتى تۆپى پێى جیهان دەبات و دەشڵێت: بەڵام بەڕاستى لە ئێستادا دۆخەکە ئارام نییە.