48
زوومی کلتووری
نووسەری دیاری کورد، هۆشەنگ وەزیری لە نێو ٧٠٤ شانۆنامەدا، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فوجەیرە بۆ شانۆی مۆنۆدرما، بووە براوەی خەڵاتی یەکەم.
هۆشەنگ وەزیری، نووسەر و توێژەری کورد، کە دانیشتووی ئەمریکایە، ساڵانێکی زۆرە بە عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت، چەندین شانۆنامەی بەو دوو زمانە بڵاوکردووەتەوە، سەرنجی زۆری شانۆکارانی عەرەبی راکێشاوە، تا ئێستا تەنها دوو شانۆنامەی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فوجەیرە بۆ شانۆی مۆنۆدراما، یەکێکە لە گرنگترین و بەناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی تایبەت بە شانۆی مۆنۆدراما, لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ساڵانە لە میرنشینی فوجەیرە، یەکێک لە حەوت میرنشینەکەی وڵاتی ئیمارات، بەڕێوەدەچێت.