پارێزەری راوێژکار – هەژار غفور
بەڕێزان … بە کورتی بریارە سبەی رۆژی 2025/04/19 گەڕێکی دیکەی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە شێوەی راستەوخۆ لە رۆمای پایتەخی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت، جیهان بە گشتی چاودێری هەنگاو و لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی ئەم دانیشتنە و دانیشتنەکانی داهاتوو دەکەن ئەگەر گفتوگۆکان بەردەوام بێت بێگومان رێکەوتن و رێکنەکەوتنی ئەم دوو دەوڵەتە کاریگەی راستەخۆ و ناراستەوخۆی هەیە لەسەر جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەند بە تایبەتی.
بێگومان هەر لەسەرەتاوە لێدوانەکانی هەردوولا لە ماوەی رابردوودا ئاماژەن بۆ دیاری کردنی تەوەری گفتوگۆ کردنی نێوانیان، ئەمریکا وەک زلهێزترین وڵاتی دونیا بە هاوکاری ئیسڕائیل لە هەوڵی سەپاندنی مەرجەکانیدایە کە گرنگترینیان دەستبەرداربوون و کۆتایهێنانە بە بەرنامەی ئەتۆمەی و هاوکاری و پاڵپشتینەکردنی تیرۆر وهەڵوەشاندنەوەی میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی یە لە لایەن ئێرانەوە.
لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران توانای سەپاندنی هیچ جۆرە مەرجێکی نیە، چونکە ژێرخانی ئابووری رووخاوە ئابڵوقەی ئابووری جۆراوجۆری بەسەردا سەپێنراوە و ناوخۆی ووڵاتەکەی رووبەڕووی چەندین قەیرانی نێوخۆیی جۆراو جۆر بۆتەوە و هیلالی شیعی کە مێژوویەکە کاری بۆ دەکرد کۆتای هات (بارودۆخی سیاسی فەلەستین و داهاتووی غەزە بە تایبەت روونە ، میلیشا شعەکانی لوبنان پاکتاوکران ، بەشار ئەسەد رووخا ، حوسیەکانی یەمەن ) کۆتاییان هات ئەوەی ماوە تەنها پشتیوانی حەشدی شەعبی یە لە ناوەراست و باشووری عێراق.
لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دێتە ئاراوە ئایا ئێران وەک هاوسێ و دەوڵەتێکی ناوچەکە مەرجەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەسەند دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن؟ بە بروای بەندە بە لەبەرچاو گرتنی شکستە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی رابردووی دەوڵەتی ئێران لە پێناو مانەوەی پێگەکەی پابەند و ملکەچی ناوەرۆکی رێکەوتنی نێوان هەردوولا دەبێت ، چونکە بە پێچەوانەوە لە ئەگەری رێکنەکەوتنی ئەم دوو دەوڵەتە جگە لەوەی سەرەتایەکی نوێیە بۆ بەرپا بوونی جەنگێکی گەورەی چاوەڕواننەکراو هاوکات کۆتای هێنانە بە دەسەڵاتی سەفەوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ هەتاهەتایە.
ئەوەی پەیوەندی بە عێراقەوە هەبێت لە ئایندەدا میلیشا شیعەکان کۆتاییان دێت و ئێران دەست لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی گروپە چەکدارە تیرۆریستەکان هەڵدەگرێت و ئیتر عێراق دوور لە دەستێوەردانی ئێران پرۆسەی سیاسی و ئیداری و دەوڵەتداری خۆی بەڕێوە دەبات و ئەو هێزە سیاسیە شیعە و کوردانەی کە ئێستا ئێران پاڵپشت و پشتیوانیانە بە دوای پاشایەکی دیکەدا دەگەرێن با چاوەڕوان بین زۆری نەماوە یاریەکە.