120
زووم..
زوومى گەرمیان دەڵێت، راهێنەرێکى تیپى تۆپى پێ بە چەقۆ سێ یاریزانى بریندارکرد و پۆلیسیش هۆکارەکەى بۆ زووم ئاشکرادەکات.
عەلی جەمال قەدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە زوومی گوت: لە کەلار دوو تیپی تۆپی پێ پێکەوە یارییان کردووە، کاتێک یەکێک لە تیپەکان گۆڵیان کردووە، راهێنەری تیپی بەرامبەر چووەتە نێو یاریگا و بە چەقۆ سێ یاریزانی ئەو تیپە بریندار کردووە.
گوتەبێژى پۆلیسى گەرمیان گوتیشی: بریندارەکان گەنج و مێردمناڵن، تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 18 ساڵاندایە، دوو لە بریندارەکان دوای چارەسەریی پزیشکی نەخۆشخانەیان جێهێشتوەو، بەڵام یەکێکیان نەشتەرگەری بۆ کراوە.
بە قسەى گوتەبێژەکەى پۆلیسى گەرمیان، پەراوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و دەست بە لێکۆڵینەوە وردەکارى هۆکارەکانى کراوە.