46
زووم..
سەرۆککۆماری توکیا رایگەیاند، خەریکە کۆتایی بە شەڕی 40 ساڵە لەگەڵ پەکەکە دەهێنن و شەڕی براکوژیی ناهێڵین.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکگون، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندوە: ماوەى 40 ساڵە وڵاتەکەمان گیرۆدەى شەڕی پەکەکە بووە، بەو هۆیەوە خوێنی نەوەکانمان رژاوە و سەرچاوەکانی وڵاتەکان لەپێناویدا بەهەدەر چووە.
ئەردۆغان راشیگەیاندووە، خەریکە کۆتایی بە شەڕی چل ساڵە دەهێنین و بە یەکجاری شەری براکوژی ناهێڵین.
گوتەکانی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، کە لە 10ى نیسان شاندی ئیمراڵی بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەری پڕۆسەى چارەسەریدا سەردانی ئەردۆغانیان کرد و بۆ ماوەى کاتژمێر و نیوێک دیداریان ئەنجامدا.