زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز بۆ هێرشکردنەسەر ئێران رایگەیاند، پەلەی نییە لە بەکارهێنانی گورزی سەربازیی و بەئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.
دەربارەی رەتکردنەوەی داواکەی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی، دۆناڵد ترەمپ گوتی، ناتوانین بڵێین رەتمکردووەتەوە، چونکە ئێران هەلێکی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی مەزن، ئەوە بژاردەی یەکەممانە، پێموایە بژاردەی دووەم زۆر خراپە، پێشم وایە ئێران دانوستانی دەوێت.
لەبارەی رێککەوتنی وڵاتەکەی و ئۆکراین لەسەر کانزا دەگمەنەکان دۆناڵد ترەمپ گوتی، پێموایە پێنجشەممەی داهاتوو رێککەوتنەکە واژۆ دەکەین و ئۆکراینیش پابەند دەبێت پێیوەی.
لەبارەی بەرپابوونی جەنگی ئۆکراین، دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بەرپرسیارێتی بەرپابوونی جەنگەکە ناخەمە ئەتۆی زێلینسکی، بەڵام ناشتوانم بڵێم باشترین کاری ئەنجامداوە، چونکە من هەواداریی نیم.