ئاژانسی میزانی سەر بە داواکاری ئێران، رایگەیاند، موحسین شکاری کە یەکێکە بوو لەو کەسانەی لە شەقامی ستارخانی تارانی پایتەختی ئێران خۆپیشاندانی ئەنجام دابوو و بە قەمە ئەندامێکی بەسیجی بریندار کردبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەشتی کانونی یەکەم، لەسێدارەدراوە.
موحسین شکاری بە قەمە ئەندامێکی بەسیجی بریندار کردبوو
لە خۆپیشاندانەکانی شەقامی ستارخانی شاری تاراندا، چەند کەسێک دەستگیرکرابوون و لە یەکی کانونی یەکەمدا، دادگای تاران سزای لەسێدارەدانی بەسەر موحسین شکاری سەپاندبوو و ئەمڕۆ سزاکەی جێبەجێ کرا.
جاوید رەحمان ریپۆرتەری ئێرانی تایبەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردبوو، تاوەکو ئێستا سزای لەسێدارەدان بەسەر شەش کەسدا سەپێندراوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا دەستگیرکراون و مەترسی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەسەر 21 کەسی دیکەدا هەیە.
تاوەکو ئێستا سزای لەسێدارەدان بەسەر شەش کەسدا سەپێندراوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا دەستگیرکراون
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە راگەیەندراوێکدا کە چواری ئەم مانگە بڵاوی کردووتەوە، رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 500 کەس لە سەرتاسەری ئێران لە سێدارەدراون.
هەروەها رێکخراوەکە لە دوایین ئاماریدا دەڵیت، لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، 458 کەس کوژراون.