35
زووم..
گۆڤاری تایم لیستی 100 کەسایەتی کاریگەری ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە کە تەنها ناوی 2 کەسایەتی دیاری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێدایە.
ناوی ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا لە لیستەکەدا هاتووە بەهۆی ئەوەی دوای ساڵانێک لە دروستکردنی هێزێکی چەکداری بەهێز، حکومەتی بەشار ئەسەدی لە سوریا رووخاند. هەروەها ناوی موحەمەد رەسوڵ ئۆف، فیلمساز و دەرهێنەری ئێرانی لە لیستی 100 کەسایەتی گرنگ و کاریگەری ئەمساڵدا دەبینرێت.
گۆڤاری تایم، رەسوڵ ئۆفی بە فیلمسازێکی بوێر ناوبردووە کە ئازادی و ئاسایش و ژیانی خۆی بۆ کارەکەی خستووەتە مەترسییەوە و دوایین فیلمی لەسەر بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران توانیویەتی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستبهێنێت و بۆ خەڵاتی ئۆسکاریش کاندیدکراوە.