46
زوومی کلتووری
فیلمی لایڤ ئاکشنی سنۆو وایت، یان دەنکە هەنارە، لەگەڵ ئەو رەخنە و مقۆمقۆیانەی بەدوای خۆیدا هێنای، هەر ئەوەندە بەس نەبوو، بەڵکو پیشاندانی فیلمەکە لە گشت هۆڵە سینەماییەکانی لوبنان قەدەغەکرا.
“گاڵ گادۆت” بەرجەستەکاری رۆڵی شاژنە دڕندەکەی نێو فیلمەکە بە رەچەڵەک ئیسرائیلییە و ئەندامی پێشووی سوپای ئەو وڵاتە بووە، بۆیە لە وڵاتی لوبنان رێگە بە پیشاندانی فیلمەکە لە هیچ هۆڵێکی سینەمادا نادرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئەو وڵاتە، بڕیاری قەدەغەکردنی فیلمەکە لەلایەن ئەحمەد ئەلحەجار وەزیری ناوخۆی لوبنانەوە دەرچووە، ئەم هەڵوێستەش لەلایەن دەزگای چاودێریی فیلم و میدیای وڵاتەکەوە پاڵپشتی کراوە، هەرچەندە لەمێژە ئەکتەرە ئیسرائیلییەکە لە لیستی قەدەغەی وڵاتەکەدایە، بە واتای لە هەر فیلمێکدا رۆڵی گێرابێت، پیشاندانی فیلمەکە قەدەغەبووە.