31
سبەینێ نەورۆز دەبێت بە میوانى کەرخ و کێبڕکێ لەسەر سێ خاڵى یارییەکە دەکات.
لە بەردەوامى یارییەکانى هەفتەى 28ى خولى ئەستێرەکانى عێراق، سبەینێ کاتژمێر پێنجى ئێوارە، یانەى نەورۆز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى یانەى کەرخ دەبێتەوە.
نەورۆز هەرچەندە لە دەرەوەى یاریگاى خۆى یارى دەکات، بەڵام چاوى لە بردنەوەیە و هەوڵ دەدات بە سێ خاڵى یارییەکەوە بگەڕێتەوە بۆ سلێمانى.
هوکات کەرخ، کە شەش یارییە لەسەریەک لە خولەکەدا تووشى شکست نەبووە، دەیەوێت لەسەر ئەنجامە باشەکانى بەردەوام بێت و یاریکردن لە بەردەم هاندەرەکانیدا بقۆزێتەوە بۆ دەستەبەرکردنى سێ خاڵى یارییەکە.
لە ئێستادا نەورۆز بە 34 خاڵ لە پلەى 14ى ریزبەندى خولەکەدایە، کەرخیش لە پلەى 10یەمدایە و 37 خاڵى هەیە.