زووم..
شەوى رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیاریدا، باجى گومرگیى سەر هاوردەى کاڵاى چینى لەسەدا 145ـەوە بۆ لەسەدا 245 بەرزبکاتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆشکى سپى، زیادکردنى باجەکە بەمجۆرەیە، لەسەدا 125 باجى بەرامبەر بۆ هاوسەنگکردنەوەى تەرازووى بازرگانی، لەسەدا 20 بۆ چارەسەری قەیرانى دەرمانى فێنتانیڵ، باجى لەسەدا 100ى دیکەش لەسەر هاوردەى چەند کاڵایەکى دەستنیشانکراو.
دواى زیادکردنى باجە گومرگییەکە، باڵیۆزخانەى چین لە ئەمریکا لە تۆڕى ئێکس پۆستێکى بڵاوکردەوە و گاڵتە بە ئەمریکا دەکات، وێنەى دەستێکە لەسەر میزێکى قومار، چەند وەرەقەیەکى پۆکەرى بەدەستەوەیە و رێژەى باجە گومرگییەکانى لەسەر نووسراوە، وەکو ئەوەى دۆناڵد ترەمپ هەموو وەرەقەکانى تاقیکردبێتەوە تاوەکو چین بهێنێتەسەر مێزى دانوستان.
چاوەڕوانیشدەکرێت ئەمڕۆ چین کاردانەوەى هەبێت و باجى سەر هاوردەى کاڵاى ئەمریکى زیاتر بەرزبکاتەوە و قەدەغەش لەسەر هاوردەى سەر هەندێک کاڵا دابنێت.