زووم…
حەیدەر نوری گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بارزگانی دانەوێڵە بە رۆژنامەی سەباجی گوتووە، بۆ ئەمساڵ بڕی 850 هەزار دینار دەدرێتە هەر تۆنێک گەنم بۆ ئەو جوتیارانەی بەشێوازی سەردەمایانەی مەرەشە گەنمیان بەرهەمهێناوە و پارەکەشیان بۆ ئەمساڵ بەشێوازی ئەلیکترۆنی بۆ خەرجدەکرێت و کۆمپانیاکە کاردەکات لەسەر تەواوکردنی ماستەرکارد بۆ جوتیاران و دانانی کارمەند و ژمێریاری تایبەت بەخۆیان تا بەزووی پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت.
دەشڵێت، دەستیانکردووە بە چۆڵکردنی گۆڕەپانەکانی کۆگاکردنی گەنم لە پارێزگاکانی کەرکوک، سەماوە و میسان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی دروێنەی ئەمساڵ.
بەگوتەی حەیدەر گەرعاوی، دەستیانکردووە بەدابینکردنی سێیەمین بەشە ئاردی ئەمساڵ بۆ بریکارەکانی خۆراک، هەروەها بڕی ١٣٨ هەزار تۆن برنجی عەمبەر و یاسەمینیان وەرگرتووە کە لە ناوچەکانی باشوور بەرهەمهاتوە و بە یەکێک لەجۆرە نایابەکانی برنج دادەنرێت بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشیدەکەن تا بدرێتە هاووڵاتیان.