29
زووم…
رۆژنامەى سەباح بڵاویکردووەتەوە، قەبارەى بازرگانیى نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێژەى لەسەدا 110 زیادیکردووە.
رۆژنامەکە نووسیویەتى، لە دوو ساڵى رابردوودا عێراق بە بەهاى نزیکەى 10 ملیار دۆلار هاوردەى لە ئەمریکاوە کردووە، کە بریتیبوون لە ئۆتۆمبێل و پارچەى یەدەگ و پێدوایستییەكانی ئەندازیاریی و كارەبایی. هەروەها قەبارەى داهاتى هەناردەى نەوتیش بۆ ئەمریکا بە 10 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
هاوکات تەرازووی بازرگانی لە بەرژەوەندیی عێراق بووە، بەڕێژەى پێنج میلیار و 700 ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەى ئەو داتایەى سەباح بڵاویکردووەتەوە، هاوردەى ساڵانەى ئامێر و پارچەی یەدەگ و مۆلیدەی كارەبایی و وێستگەی كارەبایی لە ئەمریکاوە بە 260 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.