زووم..
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، نزیکەی 30%ـی خاکیی غەزەیان گۆڕیووە بۆ ناوچەی ئەمنیی پارێزراو لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و رێگری لە چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکانی غەزە.
دەشڵێت، لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیانەوە، نزیکەی هەزار و 200 پێگەی حەماسیان بۆردومانکردوە و زیاتر لە 100 هێرشی بەئامانگرتنیان ئەنجامداوە.
لە دوای دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە جگە لە ئاوارەبوونەوەی نزیکەی 500 هەزار کەس، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانیشی بۆ غەزە راگرتووە.
رۆژی رابردوو، باڵی سەربازی حەماس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بارمەتەیەکی ئیسرائیلیانی لە غەزە بڵاوکردەوە کە میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، بارمتەکە رۆم بارسلاڤسکییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەڵمانیاییە. بارمتەکە باس لە بارودۆخی خۆی دەکات و داوا لە نەتانیاهۆ دەکات کار بۆ ئازادکردنی بکات، هەروەها پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش دەکات لەبارەی بەڵێنەکەی بۆ ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان.