36
زووم..
زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تۆمارکردنى ژمارەى پێوانەیى نوێ، ئەمڕۆ نرخى یەک ئۆنس تا سێ هەزار و 357 دۆلار بەرزبووەوە.
زێڕ سوودى لە جەنگى ئابوورى نێوان چین و ئەمریکا بینیوە و نرخەکەى بەرزبووەتەوە، بازرگانەکان بۆ پاراستنى سەرمایەکانیان، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لەو بەرزونزمییە خێرایەى لە نرخەکان روودەدات، پێیان باشترە پارەکانیان بدەن بە زێڕ تا جەنگە ئابوورییەکە بەلایەکدا دەکەوێت.
هەروەها شەوى رابردوو جیرۆم پاوڵ سەرۆکى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا رایگەیاند، ئەو جەنگە ئابوورییە دەبێتەهۆى بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان و کاریگەریى خراپى دەبێت، ئەوەش بەواتاى ئەوەدێت کە جارێ یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا بەنیازنییە لە مانگى داهاتوودا رێژەى سوودى بانکى دابەزێنێت، زێڕ سوودى لەوەش بینیوە و بەهۆیەوە نرخەکەى بەرزبووەتەوە.