42
هەولێر و زاخۆ لە یاریگاى خۆیاندا و بەدواییەکدا بە نەفت و نەفتى میسان دۆڕان.
لە هەفتەى 28ى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى، میواندارى یانەى نەفتى کرد.
هەولێر لە بەردەم هاندەرەکانیدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ تووشى شکست هات و لە ماوەى 10 یارى رابردووى خولەکەدا بۆ حەوتەمجار تووشى شکست بوو.
پێشتر و لە یارییەکى دیکەى هەفتەکەدا، هەردوو یانەى زاخۆ و نەفتى میسان، لە یاریگاى نێودەوڵەتى زاخۆ رووبەڕووى یەکبوونەوە.
زاخۆى خاوەن یاریگا بۆ دووەم یارى لەسەریەک تووشى شکست بوو، دواى ئەوەى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.
لە ئێستادا زاخۆ بە 52 خاڵ لە پلەى سێیەمى ریزبەندى خولەکەدایە، هەولێریش بەکاتى لە پلەى 11دایە و 35 خاڵى هەیە.