زوومی کلتووری
یەکێک لەو فیلمە بەناوبانگ و پڕ بینەرانەی هەموو نزیکی سەری ساڵێک دووبارە تەماشا دەکرێتەوە، فیلمی هۆم ئەڵۆن توو لۆست ئین نیویۆرکە، کە دەربارەی کرسمسە و یەکێکە لە فیلمە نۆستاڵژی و پڕ چێژەکان، هەروەک دەزانین دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نێو ئەم فیلمەدا بەشدارە هەرچەندە بەرجەستەکاری رۆڵێکی لاوەکیشیە، بەڵام دەرهینەری ئەم فیلمە، کرێس کۆڵمبس، لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سانفراسیسکۆ کڕانیکڵ ئاماژەی بەوە کردووە، هیواخوزە ئەو بەشەی دۆناڵد ترەمپ’ـی بە تەواوت رەشبکردایەتەوە.
هەرچەندە چیرۆکی بەشداریکردنی ترەمپ لە فیلمەکەدا کەمێک سەیرە چونکە هەرگیز بەشێک نەبووە لە پلانی دەرهێنەر و کاستی فیلمەکە، بەڵکو بە هۆی ئەوەی گرتەیەکی فیلمەکە دەبوو لە نێو یەکێک لە هۆتێلەکانیدا تۆماربکرێت ئەویش بە مەرجی بەشداربوونی لە نێو فیلمەکەدا لە بەرامبەر وێنەگرتن لە هۆتێلەکەی رازیبووە.
کۆڵمبس باسی لەوە کردووە، لە کۆمیدیادا لە ئاستێکی باشدایە و ئەم فیلمەش لە چەشنی کۆمیدییە، بەلام هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتووە بینەران هەبوونی دۆناڵد ترەمپ بە شتێکی کۆمیدی وەربگرن، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشنییە بە هەبوونی رۆڵی ترەمپ بۆ ئەو چەند چرکە کەمەش.
فیلمی هۆم ئەڵۆن توو’ـی ساڵی ١٩٩٢ لە دەرهێنانی کرێس کۆڵمبس بە تێچووی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمهاتووە سەرکەوتنی ئەم فیلمە دەنگدانەوەی هەبوو، کۆی گشتی داهاتەکەی ٣٥٩ ملیۆن دۆلارە.