34
زوومی کلتووری
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، فیلمی دەرهێنەرێکی عێراقی، بەشداری لە فێستیڤاڵی کان دەکات و پیشاندەدرێت.
فیلمەکە ناوی ‘کێکی سەرۆک’ـە، لە بەشی ‘دوو هەفتەی دەرهێنەران’ شانبەشانی ١٤ فیلمی دیکەی جیهانی پیشاندەدرێت.
فیلمی کێکی سەرۆک، فیلمێکی درێژی داستانییە لە نووسین و دەرهێنانی ‘حەسەن هادی’.
دەرهێنەری فیلمەکە لە ئەکاونتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسینێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “دوای ساڵانێکی زۆر ماندووبوون و کارکردن و خەون و باوەڕبەخۆبوون، لە کۆتاییدا گەیشتینە سەر فەرشی سوور و چیرۆکێک لە عێراقەوە بۆ تەواوی جیهان دەگێڕینەوە”.
چیرۆکی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩١ کاتی حوکمی سەدام حسێن و باس لە کۆمەڵێک گەنج دەکات، کە لە رۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی عێراقدا کێکێک دەکڕن و دەیانەوێت لە قوتابخانەکەیان ئاهەنگێک سازبدەن.