20
زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هەندێک لایەن لە سوریا ئارامیی ئەنقەرە تاقیدەکەنەوە، هۆشدارییش دەدات هەر لایەنێک بیەوێت لە سوریا فیتنە دروست بکات، خۆی بەرامبەر تورکیا دەبینێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، باسی لەوەشکردووە، ئەنقەرە، رێگە بە دابەشکردنی سوریا و گەڕاندنەوەی بۆ کاتی پێش هەشتی کانوونی دووەم نادات.
ئەم قسانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک ناکۆکیی کەوتە نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی پێگەی سەربازیی لەنێو خاکی سوریا، سوپای ئیسرائیلیش چەندین بنکە و پێگەی سەربازیی لە حەما و حمس و دیمەشق بۆردوومان کرد، کە ئامادە دەکران ببێتە بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا.