137
زووم..
ئەمشەو یاریى کۆتایى جامى یانەکانى کەنداو لە شارى دهۆک بەڕێوەچوو، لە یارییەکەدا یانەى دهۆک 2 بەرامبەر 1 لە یانەى قادسیەى کوەیتى بردەوە، بەوەش دهۆک تاکە یانەی عێراقە بووە پاڵەوانی جامی یانەکانى کەنداو.
یارییەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر لە یاریگاى نێودەوڵەتیى دهۆک بەڕێوەچوو، یارییەکە لە گێمى یەکەم 1 – 1 کۆتایى هات و لە گێمى دووەم یانەى دهۆک باشتر یاریی کرد و توانیان لە خولەکى زیادکراوى یارییەکە، گۆڵى دووەم و بردنەوە تۆمار بکەن و ببنە پاڵەوانی جامی یانەکانى کەنداو.
یانەى دهۆک، بە بردنەوەى پاڵەوانێتییەکە، بڕى سێ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و قادسیەى کوەیتیش بڕى یەک ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پێش یارییەکە بە یاریزانانی یانەی دهۆکی گوت، بردنەوە لە ئێوە و خەڵات لە من.