ئێلی رۆث، دەرهێنەری فیلمی BORDERLANDS لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا خۆی لە شکستی فیلمەکەی بێ بەری دەکات. فیلمی BORDERLANDS بە یەکێک لەو فیلمە دەگمەنانە دادەنرێت کە لە یارییە ڤیدیۆییەکانەوە وەرگیرابێت و رووبەڕووی شکست و زیان بووبێتەوە.
فیلمەکە لە نواندنی ‘کیت بڵانشێت’ و ‘جاک بلێک’ و بە تێچووی ١٤٥ ملیۆن دۆلار بەرهەمهێنرا بوو، بەڵام لە تەواوی دنیادا تەنها فرۆشی ٣١ ملیۆن دۆلاری هەبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە فیلمە هاوشێوەکانی وەک ‘SONIC THE HEDGEHOG’ و ‘ماینکرەفت’ توانییان داهاتێکی زۆر کۆبکەنەوە.
فیلمی ماینکرەفت، بەتەنها لە فرۆشدا رووبەڕووی شکست نەبوویەوە، بەڵکو لە راتین تۆمیتۆزیش، لەلایەن رەخنەگرانەوە فیلمەکە رووبەڕوی رەخنە بوویەوە و تەنها ئیمتیازی ١٠ لە سەدی بەدەست هێنا.
رۆثی دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: چارەنووسی خراپی فیلمەکەم قبوڵکردووە، بەڵآم لەو باوەڕەدام ئەوەی بوویە هۆی ئەوەی فیلمەکە دووچاری ئەو شکستە گەورەیە ببیتەوە، قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی فیلمەکەیە، ئێمە لە کاتی کرۆنادا دەستمان بە کارەکە کرد، بەڵام کەسمان نەماندەزانی چارەنووسمان چی دەبێت، شەش ئەکتەرمان هەبوو، هەر یەکە و بەجیا لە شوێنێک بوو، توانامان نەبوو پرۆڤە بکەین، بە ئۆنلاین و لە رێگەی بەرنامەی زوومەوە پێکەوە دەدواین، پێموانییە فیلمێکی باشیش بەم جۆرە درووستبکەێت.