20
زوومی کلتووری
یەکەمی وێنەی ئەکتەر و ئەستێرەی دیار، جۆنی دیپ، لەسەر سێتی فیلمی DAY DRINKER بڵاوکرایەوە، فیلمەکە بەرهەمی ستۆدیۆی لاینزکێتە و لە دەرهێنانی ‘مارک وێب’ـە.
ئەو فۆرمەی کە بۆ دیپ لەم فیلمەدا درووستکراوە، بەتەواوی جیاوازە لە شێوەکانی ئەو کارەکتەرانەی پێشتر ئەم ئەکتەرە بەرجەستەی کردوون.
لە فیلمەکەدا جۆنی دیپ، دوای ساڵانێکی زۆر لە فیلمی PIRATES OF CARIBBEAN بۆ جارێکی تر، بەرامبەر خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگ ‘پێنۆلۆپە کروز’ نواندن دەکاتەوە.
فیلمەکە لە سەربنەمای فیلمنامەیەکی ئۆرجیناڵ کە لەلایەن ‘زێک دین’ـەوە نووسراوە درووستدەکرێت.
وێنەگرتنی فیلمەکە لە دوێنێوە ١٤ـی نیسان لە ئیسپانیا دەستی پێکردووە.