ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 8ی کانونی یەکەمی 2022، نرخی نەوت بەرزبووەوە، دوای دابەزینی بۆ کەمترین ئاست لەمساڵدا، ئەمەش بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و عەمبارکردنی بەنزین لە ئەمریکا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 71 سەنت بەرزبووەتەوە، واتە رێژەی 0.9%، کە 77.79 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتژمێر 7:22 خولەکى بەیانى ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 78 سەنت بەرزبووەتەوە، واتە بە رێژەی 1%، کە گەیشتە 72.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 71 سەنت بەرزبووەتەوە، واتە رێژەی 0.9%، کە 77.79 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک
دامەزراوەی زانیاری وزە لە ئەمریکا، رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ 12.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە لە هەفتەی رابردوودا، ئەمەش بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانە لە مانگی ئابی رابردووەوە.
بەڵام داتاکان ئەوە دەردەخەن، کە ئابوری ژاپۆن لە چارەکی سێیەمدا دابەزیوە بۆ کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەروەها کەمکردنەوەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیربوونی نرخی نەوت، بەو پێیەی چین یەکێکە لە گەورەترین بەکارهێنەرانی نەوتی خاو لە جیهاندا
بەرپرسێکی گەنجینەی بەریتانیا رایگەیاند، بەرپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرە چاوەڕوانەکان لە کەنارەکانی تورکیا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە وڵاتانی گروپی 7 و یەکێتی ئەوروپا کۆت و بەندی زیاتریان سەپاند بەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی روسی لە 5ی ئەم مانگە و نرخى هەر بەرمیلێکیان بە 60 دۆلار دیاریکرد.
https://zoomnews.info/%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d9%86%d9%89-%d8%b1%db%86%da%98%d8%a6%d8%a7%d9%88%d8%a7-%da%af%d9%88%d8%b1%d8%b2-%d9%84%db%95-%d8%af%d8%a7%d9%87%d8%a7%d8%aa%d9%89-%d8%b1%d9%88%d8%b3%db%8c%d8%a7/
لایەنی کەم 20 کەشتی نەوتهەڵگر هێشتا روبەڕوی دواکەوتنی زیاتری گواستنەوە دەبنەوە لە بەندەرەکانی دەریای رەشی روسیا بۆ دەریای ناوەڕاست، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە کۆمپانیاکان سەرقاڵن بە جێبەجێکردنی رێسا نوێیەکانی بیمە، کە تورکیا لەم مانگەدا بڕیاری لەسەر داوە.
لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو ئاستی عەمبارکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزینی، عەمبارکردنی بەنزین و دەرهێنراوەکانی دیکە بەرزبوونەوە.
دوای دانانی سنور بۆ نرخی نەوتی روسیا، ململانێیەکی بێ وێنە لە بازاری نەوت دەبینرێت، بە جۆرێک، کە بەهۆی گۆڕانکاری و پێشهاتەکان قورسە پێشبینی ئەنجام و گۆڕانکاری نرخ بکرێت، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی گروپی 7 دەیانەوێت داهاتی نەوتی روسیا کەمبکەنەوە بۆ 20 ملیار دۆلاری مانگانە، کە لەم کۆتاییانەدا دەگەیشتە 70 ملیار دۆلاری مانگانە.
پێشبینی دەکەین نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی 2023 دا بگاتە 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
لەهەمانکاتدا یەکێتی ئەوروپا و گروپی 7 دەیانەوێت بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی روسی لە رێگەی دەریاوە بەردەوام بێت، کە بە سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دەخەمڵێنرێت. لە کاردانەوەشدا روسیا رەتیدەکاتەوە نەوت بەو وڵاتانە بفرۆشێت، کە پابەندی نرخە سنوردارکراوەکە دەبن، بیرۆکەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانیش بە دور نازانێت.
بانکی ناوەندی ئەمریکا پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی 2023 دا بگاتە 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەرزبوونەوەی زیاتر بە دوور نازانێت لەکاتی کاردانەوەی روسیادا.