24
زوومی کلتووری
١٤ ئەڵقەی وەرزی یەکەمی زنجیرەی ‘زە پیت’ لە پلاتفۆرمی ستریمی ماکس، بۆ هەر ئەڵقەیەک نزیکی ١٠ ملیۆن بینەری هەبووە.
وارنەر بروس دیسکەڤەری دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەڵقەی کۆتایی زنجیرەکە رایانگەیاند، ئەڵقە لە دوای ئەڵقەی زنجیرەکە ژمارەی بینەرەکانی زیادی کردووە.
رەخنەگرانیش هاوشانی بینەران بە شێوەیەکی باش پێشوازییان لە زنجیرەکە کردووە و لە راتین تۆمیتۆز ئیمتیازی ٩٣ لە سەدیان پێبەخشیوە.
وارنەر بروس، ئاشکرای کردووە ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە بەشێوەیەکی گشتی ١٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بینەری هەبووە و بە درێژایی ١٣ هەفتەی بڵاوکردنەوە ژمارەی بینەرەکان روو لە زیاد بوون بووە.