زووم..
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە هاوینەهەواری پیرمام لە کۆبوونەوەدان و تاوتوێی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام زووم دەزانێ، پارتی و یەکێتی نزیک نین لە پێکهێنانى حکومەت بەمزووانە و پێکهێنانی زیاتر دوادەکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ماوەی رابردووی لیژنە تەکنیکییەکانی هەردوو حزب تاوتوێدەکرێت.
پێشتر زووم لە سەرچاوەیەکی باڵای شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتییەوە زانیویەتی، کۆبوونەوەکانی هەردوو حزب بۆ زوو پێکهێنانی کابینەی دەیەم نییە، بەڵکو تەنها بۆ تاوتوێکردنی دابەشکردنی پۆستەکانە و پێکهێنانی کابینەی دە زیاتر دوادەکەوێت.
نزیکەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە، تائێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکنەکەوتوون.