38
زووم…
پەرلەمانی عێراق پاکێجێکی یاسایی لە بەرژەوەندیی مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە پەسەندکرد، کە بەشێک لە داواکارییەکانیان لەخۆدەگرێت.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاند، دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایان لە 150 ـەوە بۆ 300 هەزار دینار زیادکراوە.
هەروەها خزمەتی مامۆستایان لە ناوچە دوورەدەستەکان لەکاتی خانەنشینی بە دووهێندە بۆ هەژماردەکرێت، گرێبەستەکان و وانەبێژانی ساڵی 2020 بەهەمیشەیی دەکرێت، تەواوی مووچەی گرێبەستەکانی سالی رابردووش خەرجدەکرێت.
بەگوێرەی بڕیارەکانی پەرلەمان، تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە پارچە زەوییان پێدەدرێت.