21
زووم..
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا درەنگی ئەمشەو بەردەوامبێت، لە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێریش بەهۆی پەنگخواردنەوەی ئاوەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور و باراناوى دەبێت، هەندێک کات لێزمەباران و پێشبینی هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لوتکەى چیابەرزە سنوورییەکان دەکرێت.
هەروەها کەشناسی پێشبینیکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پێنج بۆ حەوت پلە دابەزن، بەڵام سبەینێ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و ئەگەری نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.