22
زووم..
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاندووە، هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بەدوو مەرجەوە.
ویتکۆف کە هاوکات سەرۆکایەتی شاندنی ئەمریکا دەکات بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران راشیگەیاندووە، رێککەوتن لەگەڵ ئێران بەپلەی یەکەم پەیوەندیدارە بە بەرنامە ئەتۆمییەکە و پیتاندنی یۆرانیۆم و لەکۆتایشدا پشتڕاستکردنەوەی چەککردن دەبێت کە ئەو جۆری مووشەکانە دەگرێتەوە کە لەو شوێنانە هەڵگیراون.
رۆژی شەممەی رابردوو دانوستانی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف و عەباس عراقچی لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، دواتریش کۆشکی سپی دانوستانەکەی بە ئەرێنی وەسفکرد، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتووش جارێکی دیکە کۆببنەوە.