زووم..
رۆژنامە فارسییەکان
خوب
گواستنەوە بە شەمەندەفەر لە ئێران زیادیکردووە
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی ناوەندی
ئاماری ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەڕێی هێڵی شەمەندەفەرەوە هاتوچۆیان کردووە بەڕێژەیەکیبەرچاو زیادیکردووە.
لە ساڵی 2020دا لە
ئێران 28 ملیۆن کەس بە شەمەندەفەر هاتوچۆیان کردووە، لەکاتێکدا ئەم رێژەیە لە ئەمساڵداگەیشتووەتە 32 ملیۆن کەس، کە نیشاندەری زیادبوونی 4 ملیۆن کەسە لە ماوەی پێنج ساڵدا.
هەروەها، باری گواستراوە لەڕێی بارهەڵگرەکانەوە
لە سەرتاسەری وڵاتدا لە 467 ملیۆن تۆن بۆ 572 ملیۆن تۆن بەر بووەتەوە، کە زیادبوونێکی 105 ملیۆن تۆنی نیشان دەدات.
سەبارەت بە گەشتی ئاسمانیش، ژمارەی ئەوکەسانەی کە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتدا گەشتیان کردووە گەیشتووەتە 45 ملیۆن کەس.
جیهانی سەنعەت
قاچاخچییەتی زیانێکی گەورە بە ئابووری ئێران دەگەیەنێت
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە قەبارەی مامەڵەی قاچاخ لە ئێراندا بەتێکڕا نزیکەی 22٪ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکە بووە، ئەمەش رادەی بەرچاوی کاریگەریی قاچاخ لەسەر ئابووریی ئێران نیشاندەدات.
توێژینەوەکە جەخت لەوەدەکاتەوە کە قاچاخ لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا کاریگەرییەکی نەرێنی و بەرچاوی لەسەر گەشەی ئابووریی ئێران هەبووە و وەک رێگرێک لەبەردەم بەرهەمهێناندا سەیردەکرێت.
هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی قاچاخ بریتین لە رێژەی بەرزی بێکاری، هەڵاوسان، باج و گومرگی بەرز، نایەکسانیی داهات وناجێگیریی نرخی دراو.

باختەر
120 ناوەندی پزیشکیی نایاسایی لە کرماشان داخران
جێگری چارەسەری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانیکرماشان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا 120 ناوەندی پزیشکیی نایاسایی لە پارێزگاکە
داخراون و سەرجەم کەلوپەلەکانیان دەستیان بەسەردا گیراوە.
کیان زوهرابی ئاماژەی بەوەکرد، زیادبوونیچالاکیی کەسانی ناشارەزا لە بواری پزیشکیدا، بەتایبەتی لە بواری جوانکاریدا، بووەتە یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکان.
ئەم کەسانە بەبێ بوونی بڕوانامەی باوەڕپێکراو خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن و تەندروستیی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە.
زوهرابی داوای لە هاووڵاتیان کرد پێش سەردانی هەر ناوەندێکی پزیشکی، لەڕێی سیستەمی رێکخراوی پزیشکییەوە دڵنیا ببنەوە لەشیاوبوونی پزیشک یاخود ناوەندەکە. ناوبراو جەختیکردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە پێویستی بە هاوکاریی خەڵک و ئاگادارکردنەوەی بەرفراوان هەیە بۆ رێگری لە زیانی گەورەتربە تەندروستیی کۆمەڵگا.

کار و کارگەر
گفتوگۆی ئەتۆمیی ئەمریکا و ئێران لە رۆما بەردەوام دەبێت و ئیسرائیل نیگەرانە
ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، بڕیارەرۆژی شەممە گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی
ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
ئەمە دوای گەڕی یەکەمی گفتوگۆکان دێتکە لە عومان بەڕێوەچوو و تێیدا بەرپرسانی هەردوولا بەشێوەیەکی راستەوخۆ قسەیان کرد.
ئەمریکا داوادەکات ئێران هەنگاوی کرداری بنێت بۆ دوورکەوتنەوە لە چەکی ئەتۆمی، وەک کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی60٪.
لە لایەکی دیکەوە، جێروسالم پۆست نیگەرانییەکانیئیسرائیلی گواستووەتەوە کە رەنگە ئیدارەی ترەمپ بۆ خۆلادان لە هێرشی راستەوخۆ، رازی بێت بە رێککەوتنێکی کاتی کە بە دڵی ئیسرائیل نییە.
هەروەها کۆبوونەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئاماژەیە بۆ ئەگەری پلانی سەربازی.
رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقلئەوسەت
هەندێک لەسەرەداوەکانى گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە رۆما ئاشکرا بوون
ئەنتۆنیۆ تایانى وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیارایگەیاند، شەممەى داهاتوو گەڕی دووەمی دانوستانەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەر
داواى هەردوولا لە وڵاتەکەى ئەودا دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە بریارە جۆرجیامیلۆنی سەرۆکوەزیرانى ئیتاڵیا لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بکەوێت. هاوکات رۆژی هەینی جی دی ڤانس جێگری سەرۆکى ئەمریکا سەردانی رۆما دەکات.
بەرپرسانى ئێران جەختیانکردووەتەوە ئەم گەڕەى دانوستانیش هەر بە ناڕاستەوخۆ دەبێت، باس و خواس لەسەر پرۆژەى ئەتۆمەکەى ئێران و گەمارۆکانى ئەمریکا دەبێت و سیستمى مووشەکەى ئێران و هەژموونى لە وڵاتەکانى ناوچەکەدا هێڵیسوورن و ئێران نایەوێت لەبارەیانەوە نەهیچ بڵێت.

دەستور
دەزگاى ئاسایشی نیشتمانى عێراق سەرۆک و 148 ئەندامی”گرووپى قوربان”ـى دەستگیرکرد
عەبدولکەریم بەسری سەرۆکی دەزگاى ئاسیایشىنیشتمانى عێراق رایگەیاند، سەرۆکی گرووپى قوربانى شیعەکان و 148 ئەندامی ئەو گرووپەیان لە پێنج پارێزگاى عێراق دەستگیر کردووە.
بەگوێرەى گوتەکانى بەسری، دامەزرێنەر و داڕێژەری بیرۆکەى گروپەکەیە کە عەلىکوڕی ئەبوتاڵب بە خودا دەزانن و لەناوخۆیاندا بە شێوازی -قوڕعە- و بۆ دەرچوون مانگانە یەکێک خۆی دەکاتە قوربانى بۆی و خۆی دەکوژێت و بە لادەر ناوی هێناون.
سەرۆکی دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق رایگەیاندووە، ئەم گرووپە چالاکییەکانیان لە پارێزگا شیعەنشینەکانى باشوورى عێراق
زیادیکردووە بەتایبەتى لە بەسرە، واست،موسەننا و دیوانییە، هەروەها گوتیشى ئەم گروپە بەگوێرەى یاسا قەدەغەیە و بە توندڕەو
ئەژمار دەکرێن لەبەر ئەوەى بانگەشە بۆ توندوتیژیی و خۆ کوژیی دەکات.
سەباح
ئەمڕۆ لە بەغداد چالاکییەکانى16ـهەمین هەفتەى کشتوکاڵ دەست بەکارەکانى دەکات
محەمەد خوزاعی گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغداد شانزەهەمین هەفتەى کشتوکاڵ بەسەرپەرشتى محمەد شیاع سودانى و بەڕێوەبردنى وەزیری کشتوکاڵ دەست بەکارەکانی
دەکات.
12 وڵاتى عەرەبی و بیانی بەشداریی دەکەن،لەوانەش ئیران، سعودیە، ئیمارات، تورکیا و ئوردن.
لە دیدارەکاندا گفتوگۆ لەبارەى هاوکاریکردنى یەکتری لە بوارى کشتوکاڵ و گۆڕینەوەى بەرهەم و چۆنیەتى پێشکەوتنى بوارەکە و چۆنیەتى رووبەڕووبوونەوەى بە بیابانبوون باسدەکرێت و پێدەچێت کۆمەڵێک گرێبەست و لێکتێگەشتنیش لە نێوان وڵاتانى
بەشداردا بێتە کایەوە.
عەرەب
تورکیا لە کیشوەرى ئەفریقا کار بۆ بەهێزکردنى پێگەى خۆیدەکات
لەپاش کەمبوونەوەى هەژموونى ئەمریکا و فەرەنسا لە کیشوەری ئەفریقا تورکیا دەیەوێت پێگەى خۆی تێدا بەهێزبکات و لەڕێگەى گرێدانى دبلۆماسیەت و هاوکاریکردنى سەربازیی هەندێک وڵاتەوە دەستى بگات بەو کیشوەرە
و ناکۆکی و پێداهەڵڕژانە سەربازییەکانى بکاتە بیانوو بۆ بەهێزکردنى هەژموونى خۆی و بەرژەوەندییە دوورمەوداکانى خۆی پێ بەدیبهێنێت.
ئەوە لە کاتێکدا هەردوو وڵاتى چین و روسیا هەمان
ئامانجیان هەیە، پرۆفیسۆر ئیغۆسا ئوساغای بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگای نەیجیریا بۆکاروباری نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، وڵاتانى ئەفەریقیا بۆ دەربازبوونیان لە کێشە ناوخۆییەکانیان کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەستدایە و یەکێکیان تورکیایە.
بۆ کەمکردنەوەى هەژموونى گرووپە توندڕەوەکانى وەک بزووتنەوەى لاوانى سۆماڵ، بۆکۆحەرامى نەیجیریا و جەیشولڕەب لە ئۆغەندا، ئیغۆسا.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، تورکیا لەگەڵ سۆماڵ، لیبیا، کینیا، روەندا ، ئەسیوبیا، نەیجیریا و غانا رێککەوتنى لەبوارى بەرگریی و سەربازییدا واژۆکردووە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
لە سودان زەنگی مەترسی لێدرا
سودان بەدەست گەورەترین قەیرانەوە دەناڵێنێت، بەڵام جیهان فەرامۆشیکردوون و خەڵکە مەدەنییەکەی ئەو وڵاتە باجی ئەوە دەدەن، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوێیان پێنادات.
شەڕی ناوخۆی سودان درێژەی کێشا، پێی نایە ساڵی سێیەمیەوە، نەتەوەیەکگرتووەکانو رێکخراوە ناحکومییەکان لەو ڕووەوە هۆشداری بە جیهان دەدەن. ئێستا ئیتر دوو ساڵی تەواو بەسەر ئەو شەڕە ناوخۆییەدا تێپەڕی کردووە، کە لە ناو خەرتوومی پایتەختدا دەستیپێکردووە،سوپای سودان و هێزەکانی پشتیووانی خێرا درێژە بە شەڕەکانی نێوانیان دەدەن و تائێستاش
سەدان هاووڵاتی لە نێوانیاندا کوژراون.
دەیلی مەیل
بەردەوامی مانگرتنی ژینگەپارێزان قەیرانێکی بۆ پارتی کرێکاران دروستکردووە
سەندیکای کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاک یەکێکە لە پاڵپشتە جەماوەرییەکانی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار لە بەریتانیا، بەڵام دەنگدانی دوێنێی ئەو سەندیکایە بە درێژەدان بە مانگرتن، وەک لێدانێک وابوو بۆ ئەو پارتە.
سەندیکاکە بڕیاریدا ماوەی مانگرتنەکەیان درێژبکاتەوە، ئەنجێڵا راینەر جێگری سەرۆکوەزیران کە لە گفتوگۆکردندایە لەگەڵ سەندیکاکاندا پێشنیازێکی پەرەپێدراوی خستە بەردەستی سەندیکاکان بۆ ئەوەی قایلیان بکات کۆتایی بەقەیرانی مانگرتنەکەیان بهێنن کە ماوەی مانگێکی تێپەڕاندووە، جێگری سەرۆکوەزیران چاوی لەوەیە کرێکارەکان بچنەوە سەر کارکردن و هەڵمەتێک بکەن خاشاکی کەڵەکەبووی ناو کۆڵان و گەڕەکەکان کۆبکەنەوە.
فاینەنشیەڵ تایمز
لە هەنگاوێکی گەورەدا دەستەیەک لە ژنان پێکەوە دەچنە بۆشایی ئاسمان
دەستەیەک لە ژنانی ئەستێرەوان گەشتێکیان بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا و دوێنێ گەڕانەوە سەر زەوی، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە کە لە 1963ـوە کاری لەو شێوەیە نەکراوە. لەو ساڵەدا تەنها دەسەڵاتی سۆڤیەت بۆ یەکەمجار گەشتێکی لەو جۆرەی رێکخستووە، کە ستافی کەشتییەک هەموویان ژن بن و بچنە بۆشایی ئاسمان و چالاکییەکی زانستی ئەنجامبدەن و بگەڕێنەوە.
ئەم ژنانەی کە ئەم گەشتەی ئەمجارەیان ئەنجامدا کەسانی دیار و ناسراون،یەکێک لەو ژنانە ناوی کاتی پێرییە، هونەرمەندێکی پۆپە، یەکێکی دیکەشیان ناوی لۆرین سانشێزە کە فڕۆکەوانە و هاوسەری سەرمایەداری ناسراو جێف بیزۆسە.
هائارێتز
حەماس پێشنیازێکی میسری بۆ ئاگربەست رەتکردەوە کە داوای چەکدانانی کردووە
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی گووتووە، کە میسرپێشنیازێکی نوێی ئاگربەستی پێشکەشکردوون کە لە پێشنیازەکەیاندا داواکراوە ئاگربەستێکی دیکە بۆ ماوەی 45 رۆژ رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی رێگا بکرێتەوە خۆراک بگات بە کەرتی غەزە.
بەشێکی دیکەی ئەو پلانەی پێشکەشکراوە، بریتییە لەوەی نیوەی بەبارمتەکانی ئیسرائیل لە ماوەی یەکەم هەفتەکەی ئاگربەستەکەدا
ئازاد بکرێن. بەڵام حەماس دەڵێت بەلایەوە سەیرە کە پێشنیازە پێشکەشکراوەکە میسرییە،کەچی بە ئاشکرا داوای ئەوەدەکات رێکخراوە چەکدارە فەڵەستینییەکان چەکەکانیان دابنێن.
رۆژنامە تورکییەکان

حورییەت
منداڵێک داوا لەباخچەلی دەکات یاری رۆبلۆکسیان لە لیستی بلۆکدا بۆ دەربکات
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دوای باشتربوونی رەوشی تەندروستی، ئێستا
رۆژانە پێشوازی لە میوانەکان دەکات، هەندێکجار ئەو میوانانە منداڵن و ناتوانێت دڵیکەسیان بشکێنێت.
رۆژی رابردوو زوهاڵ کاراکۆچ پەرلەمانتاری مەهەپە لەگەڵ منداڵە 12 ساڵانەکەیدا
سەردانی باخچەلیان کرد و لەکاتی گفتوگۆکانی تایبەت بە تەندروستیی باخچەلی، منداڵیئەو پەرلەمانتارە بەناوی ئاهەن دۆرا داوایەکی سەیر لە باخچەلی دەکات، ئەویش کردنەوەی سەکۆی یاری رۆبلۆکسە کە ماوەیەکە لە تورکیا قەدەغەکراوە لە چوارچێوەی سنوردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵان.
ئەو منداڵە ئاماژەی بەوەداوە، داخستنی رۆبلۆکس بە تەواوی چارەسەریی دۆخەکەناکات، بەڵکو دەبێت بۆ سنووری تەمەنە جیاوازەکان دابخرێت نەک بە تەواوی، هەر لەوێدا
باخچەلی بڕیاریدا کە ئەو پرسە بخاتە رۆژەڤی سیاسیی خۆیانەوە بە تایبەت لە پەرلەمان.
سۆزجو
سەرۆکی جەهەپە: ئیرادە ئیرادەی میللەتە و بە تانک و تۆپیش هێرشبکرێت پاشگەزنابمەوە
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی جەهەپە دەڵێت، ئیرادە، ئیرادەی میللەتە و بە تانکو تۆپیش هێرشبکرێتە سەریان پاشگەزنابنەوە.
ئۆزگور ئۆزال سەردانی مەزاری ئەتاتورکی کرد و لەوێ سوێندی خۆی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، حەزەکەی بە تانک و تۆپ هێرشبکرێتە سەری پاشگەزنابێتەوە.
دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەکەی، دواتر لێدوانی بۆ رۆژنامەی سۆزجوداو گوتی، هەرگیز دەستبەرداری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و دیموکراسی نابن و بەنیازن بچنە شاخی ئاگری، لەوێ کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام بدەن.
جمهورییەت
هیچ کەسێک لە تورکیا ئاسایشی دادوەریی نییە
دوای ئەوەی کە تانە لە بڕیاری دەستگیرکردنی بە ناحەقی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو
درا لەرێی یاساییەوە، بەڵام بە نەرێنی وەڵامی ئەو سکاڵایانە درایەوە، ئەمەش وایکردووە پارێزەری دۆسیەکە بەناوی ئەرسۆز رایبگەیەنێت
هیچ کەسێک ئاسایشی دادوەریی نییە.
لەکاتێکدا لە ساڵی 2021ـدا لەسەر ئەو دۆسیەی ئێستای ئیمامئۆغڵو کاتێکبراوەتەوە بەردەم دەزگای لێپێچینەوەی دارایی، لەسەر هەمان ئەو دۆسیانە گوتراوە پێویست
بەوەناکات کە تەنانەت مۆڵەت بۆ لێپێچینەوە لە دۆسیەکەش وەربگیرێت، دواتر بڕیاردراوەلەسەر ئەوەی کە لەو دۆسیەیەدا یاساشکێنیش نەکراوە.