412
زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینە نوێیەکان دەرکردووە و شەش مووچەی بنەڕەتییان پێدەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان راسپێردراون بە دابەشکردنی شەش مووچەی بنەڕەتی خانەنشینە نوێیەکان، پارەکەش لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەبێت و چاوەڕوانی هاتنی پارەی بەغداد ناکرێت.
زووم زانیویەتی، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ئەو شەش مووچەیە و چاوەڕواندەکرێت بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی بکرێت.