139
زووم..
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دانانی هەڵەبجە بە بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن، پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە.
جومانە غەلای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، دەبێت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەیەکی هەڵبژاردن و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی دیاریبکرێت.
گوتەکانی جومانە غەلای لە کاتێکدایە، لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لە هەفتەی رابردوو رێککەوتن لەسەر ئەوەی کار بە هەمان یاسای پێشووی هەڵبژاردن بکرێت و یاساکە هەموارنەکرێتەوە، هەرچەندە نوری مالیکی و چەند لایەنێکی دیکە لەگەڵ هەمواری یاساکە و گۆڕانکارین لە بازنەکاندا.