25
بڕیارە رۆژی چوارشەممە (15-4-2025) کاتژمێر (07:00)ی سەر لە ئێوارە لە یاریی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یانەی دهۆک لەبەردەم هاندەرانیدا میوانداری قادسیەی کوەیتی دەکات.
دوو رۆژ پێش ئەنجامدانی یارییەکە سەرجەم بلیتی یاریی نێوانی دهۆک و قادسیە فرۆشرا.
یانەی دهۆک هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەو کەرنەڤاڵە گەورەیە و سەرجەم ئامادەکارییەکان لە رێکخستنی یاریگا و هاتنی میوانەکان و پێشوازی لە تیپی میوان تەواو بووە، پارێزگاری دهۆک هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ روونەدانی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو.
بۆیەکەمجارە یانەیەکی عێراقی کە دهۆکە گەیشووەتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، بۆیە هەموو هاندەران لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە چاویان لە بەرزکردنەوەی نازناوەکەیە لە شاری دهۆکەوە.