27
زووم..
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند: دیدارەکەمان لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا بۆ بە یاساییکردنی پڕۆسەی چارەسەریی و گۆڕانکارییە لە هەلومەرجی زیندانییە سیاسییەکان و گۆڕانکاریی لە یاساکاندا.
گوڵستان کڵچ بریکاری فراکسیۆنی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە تشرینی یەکەمی پارەوە پڕۆسەیەک دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا پەڕلەمان هیچ هەنگاوێکی بۆ بەرەوپێشچونی پڕۆسەکە نەناوە، ئیتر کاتی ئەوەیە پڕۆسەی چارەسەری بە یاسایی بکرێت، چونکە پڕۆسەکە لە بەرژەوەندی تەواوی گەلی تورکیایە.
کڵچ لە درێژەى گوتەکانیدا راشیگەیاند، ئەرکی دەسەڵاتە هەنگاوی خێرا بۆ بە یاساییکردنی پڕۆسەکە بنێت بۆ ئەوەى متمانە لەلای رایگشتی دروست بکات.