70
زووم..
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەوردی چاودێریی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا دەکەن و پێویستە هەموو گرووپەکانی سەر بە پەکەکەش چەکدابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی سی ئێن ئێن تورک، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، پرسی چەکدانانی پەکەکە لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەی، کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و تورکیا دەبێت.
گولەر دەشڵێت، هەر گرووپ و لایەنێکی سەر بە پەکەکە پێداگریی لەوە بکات کە چەک دانەنێت، ئەوا وەک رابردوو دەیکەنە ئامانج.
لە رۆژی 27ى شوباتی رابردوو شاندی ئیمراڵی پەیامی عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ رایگشتی خوێندەوە کە بانگەوازی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکەى کردبوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەى دوو مانگ هێشتا پەکەکە وادەی بەستنی کۆنگرەی چەکدانانی رانەگەیاندووە.