23
زوومی کلتووری
ماریۆ ڤارگاس یۆسا، یەکێک لە گەورە ئەدیبەکانی ئەمریکای لاتین و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات، لە ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایکرد، ئالڤارۆ ڤارگارسی کوڕی لە نووسراوێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، مردنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و نووسیوێتی’ باوکم لەو پەڕی ئارامی و لە نزیک خێزانەکەی بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا’.
ڤارگاس یۆسا، لە ١٣ـی مارسی ١٩٣٦ وڵاتی پیرۆ هاتووەتە دنیاوە، ئەم نووسەرە بە بڵاوکردنەوەی رۆمانی ‘ماڵی سەوز’ و ‘گفتووگۆ لە کاتێرداڵ’ توانی ناوبانگێکی زۆر بە دەست بهێنێت و بێتە هاوشانی نووسەرانی وەک ‘ گابرێل کاریسیا مارکیز و کارلۆس فۆنتێس’.
لەپاڵ نووسینی رۆماندا، یۆسا، وەک رۆژنامەنووس و لە چەندین بابەتی جیاوازی تردا چەندین بابەتی نووسیوە و زۆرێکیش لەو بابەتانە بۆ فیلمی سینەمایی ئامادەکراونەتەوە.