زووم..
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە چەند مانگێکدا هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان بە ئەنجام بگات.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە میانەى بەشداری لە پەناڵێکدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سەبارەت بە قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند، پشتیوانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە پرۆسەکە بە گرنگ دەزانن بۆ گەیشتن بە کۆتایی قۆناغەکە، راشیگەیاند، وەک دەم پارتی چاوەڕێ دەکەن یەکێتیی ئەوروپا رۆڵی کارا لە پرۆسەکەدا بگێڕێت.
بوڵدان گوتیشی، عەبدوڵا ئۆجالان و حکومەتی تورکیا چاوەڕێدەکەن لە مانگی حوزەیراندا پرۆسەکە بە ئەنجامێکی باش بگات. ئاماژەی بەوەشکردووە، کورد چاوەڕێی هەنگاوی حکومەت دەکات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و یەکسان لەو وڵاتە.