44
زووم..
لەپاش سەردانەکەى شاندی ئیمراڵی بۆ لاى سەرۆککۆمار، وابڕیارە شاندەکە سەردانی وەزیری دادی تورکیا بکەن بە ئامانجی هەموارکردنەوەى یاسایەکی تایبەت بە رەوشی زیندانی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە کە بە مافی ئومێد ناسراوە.
بە گوێرەى هەوالێکی رۆژنامەى قەرار مافی ئومێد لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە بۆ وڵاتان پێشنیازکراوە، کە تایبەتە بەو زیندانیانەى هەتاهەتایی زیندانیکراون و تەمەنیان بەساڵاچووە، بۆ ئەوەى رەوشی زیندانیان باشتر بکرێت یاخوود بگوازرێنەوە بۆ مانەوەی زۆرەملێ، یان بەجۆرێک بگەڕێنەوە بۆ نێو کۆمەڵگە و ژیانی ئاسایی.
لەماوەى دەستپێکردنەوەى دیدارەکانی ئاشتیی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، چەند جارێک گفتوگۆ لەسەر مافی ئومێد بۆ ئۆجالان کراوە.