89
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، پێنجسەممە، 8ی کانونی یەکەمی 2022
ئارمان ئێمرۆز
- داوا دەکرێت کۆمیتەیەکی دەرخستنی راستیەکان بۆ خۆپیشاندانەکان پێک بهێندرێت
- ئوکراین: ئێران موشەکی بالیستیکی بە روسیا نەفروشتووە
- کەسێک دوای 20 ساڵ دەستگیرکرا کە پێنج کەسی ئەندامی خانەوادەکەی کوشتووە
ئیتلاعات
- رەئیسی: کۆتایی خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزی و تێکدانە
- وەزیری دەرەوەی ئێران: لە پرسی ئەتۆمیدا لەسەر مێزی دانوستان دەمێنینەوە
- لە چەند مانگی رابردوودا بواری گەشتیاری لە هەموو بوارەکانی دیکە زیاتر دواکەوتووە
مەردوم سالاری
- ئۆتۆمبێل هۆکاری سەرەکی پیسبوونى کەشوهەوای تارانە
- ئەوروپا 29 کەس و سێ ناوەندی دیکەی ئێرانى خستە لیستی گەمارۆکانییەوە
- دوو لەسەر سێی ژنانی سەروو 60 ساڵ تووشی ئێسکەنەرمە دەبن
شەرق
- ئەنجومەنی پیشەگەری رۆژنامەنووسان داوا دەکات بارودۆخی رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان ئاشكرا بکرێت
- ئەمریکا ڤیزەی بە هەموو ئەندامانی یانەی زۆرانبازانی ئێراندا
- کەریم باوی یاریزانی دێرینی ئێران کۆچی دوایی کرد