18
زووم..
هاتن و رۆشتنى گەشتیار بۆ فڕۆکەخانەى ئەنتاڵیا زیادیکردووە و ساڵانە لە 35 ملیۆن گەشتیارەوە بۆ 82 ملیۆن گەشتیار زیادیکردووە، بەمەش بە دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەى تورکیا دادەنرێت لە پاش فڕۆکەخانەى ئیستەنبوڵەوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى میلاد، گەشتەکانی فڕۆکەخانەى ئەنتاڵیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە، هاوکات بەهۆی ناوەندی گەشتیارییەوە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لەڕێى فڕۆکەخانەى ئەنتاڵیاوە روو لە تورکیا دەکەن.
لەکۆی 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، بە تێکڕا 62 فڕۆکەخانە هەیە و بەشێکی زۆریان فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتین و دوو لەو فڕۆکەخانانەش لە ئیستەنبوڵە.