20
زووم..
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، لەئێستادا بە فەرمی ناوی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی دوورخراوەى گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی تۆمارکراوە و هیچ کەسێکی دیکەی پارتەکەی ناوی بۆ کاندیدبوون تۆمارنەکردووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى حوڕییەت، ئۆزال ئاماژەی بەوەشکردووە ئومێدەوارە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماریی لەنێوان ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشێوەیەکی رکابەریی و پێشبڕکێیەکی دادپەروەرییانە بەڕێوەبچێت.
گوتەکانی ئۆزال لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکەم دانیشتنى دادگایی ئیمامئۆغڵو لە گرتووخانەى سلیڤری بەڕێوەچوو کە تیایدا دادوەر دانیشتنەکەى بۆ 16ـى حوزەیران درێژکردەوە.