30
زووم..
بەرپرسی کامپ و ئاوارەکان لە ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، دەیانەوێت بە بەشداریی دیمەشق ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و سوپای تورکیا و گرووپەکانی لەو شوێنانە نەمێنن.
شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی کاروباری کامپ و ئاوارەکانی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژاڤا بە ئاژانسی هاوار نیوزی گوتووە، داوایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمسیاری پەنابەران و دیمەشق کردووە، ئاسانکاری بکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا و گرێسپی و سەرێکانی.
دەشڵێت، پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی سێقۆڵییان کردووە لە ئیدارەی خۆسەر و کۆمیسارانی پەنابەران و نوێنەری دەسەڵاتی دیمەشق تا میکانیزمێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بدۆزنەوە.
بە گوتەی شێخموس ئەحمەد، لە عەفرین و شەهبا نزیکەی 20 هەزار کەس ئاوارەی تەبقە و رەقە بوون.