40
زووم..
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاوکردەوە، کە رۆژی دووشەمەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکە دەنگدان دەبێت لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.
ئەم پرۆژەیاسایە لەلایەن لیژنەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و یاسایی پەرلەمانەوە ئامادە کراوە.
رۆژانی 25 و 26ـی ئازاری رابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی خستە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکان دواخران، ئەوەش ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردییەکانی لە نێو پەرلەمان لێکەوتەوە.