65
زووم..
کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق، وادەی تۆمارکردنى لیست و هاوپەیمانییەکانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق راگەیاند.
بەگوێرەى نووسراوی کۆمسیۆن، لە 15ـی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی لیست و هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تۆماردەکات.
پێشتر کۆمسیۆن بڵاویکردەوە، رۆژی 11ـی تشرینى دووەمى ئەمساڵ، هەڵبژارنى پەرلەمانى عێراق ئەنجامدەدرێت، ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.